دهۆك.. بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانیی هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

هەڵمەتی نەمام چاندن لە دهۆک
هەڵمەتی نەمام چاندن لە دهۆک

K24 – هەولێر:

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی و ساڵیادی راپەڕینی شاری دهۆک، هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەو شارە بەڕێوەچوو.

لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە هەزار و 100 نەمامی جۆراوجۆر چێندران، هاوکات ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

رۆژى 14ـی ئادار له‌ مێژووى كوردستاندا رۆژێکی تایبەتە، چونکە لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا واتە لە 14ـی ئاداری ساڵی 1903 مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازى گەلی كوردستان لە دایکبوو.

بەم بۆنەیەوە، ساڵانە خه‌ڵكى كوردستان به‌جیاوازى بیروڕا و نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌وه‌ رێوڕه‌سمى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كوردستانیش ئه‌و رۆژه‌ى كردووەته‌ پشووى فه‌رمی، هەروەها لەو رۆژەدا لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەدەچێت.

1
د
ف
ر