تورکیا.. لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر 15 کەس بریندار بوون

K24 - هەولێر

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسیکی نەفەرهەڵگر لە شارۆچکەی موجور لە کرشەهیر 15 کەس بریندار بوون.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی سەر بە کۆمپانیای ڤانگۆڵو توریزمی تورکیا، کە لە ئەنقەرەوە بەڕێ کەوتووە بەرەو وان لەکاتی ڕۆشتنیدا دەستبەجێ وەرگەڕاوە و 15 کەس بە شۆفێری پاسەکەوە بریندار بوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی شۆفێرەی پاسەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە لە ساتی دەرچوونی لەشارۆچکەی موجوڕ لە کرشەهیر.

ئەوەش راگەیەندرا، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی مەشق و توێژینەوەی کرشەهیر چارەیان بۆ کراوە، ئێستە باری تەندروستیان جێگیرە.

لای خۆشیەوە، پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنی لەسەر ڕێگای خێرا سەبارەت بە ڕووداوەکە گرتووەتەبەر و هاتووچۆ کۆنترۆڵ کراوە.

هەروەها پۆلیس راشیگەیاند، خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە چۆنییەتی روودانی ڕووداوەکە.