کۆڕبەندی ئیسلامیی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت

کۆڕبەندی ئیسلامی ئەوروپا
کۆڕبەندی ئیسلامی ئەوروپا

K24- هەولێر

کۆڕبەندی ئیسلامیی ئەوروپا کە ڕێکخراوێکی ئیسلامییە و بنکەکەی لە بەریتانیایە و لقەکانی لە ئەوروپایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەستەنبوڵ بە ئامادەبوونی زۆرێک لە پسپۆڕان و سەرکردە نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات.

کۆبوونەوەکە، بۆ هەڵسەنگاندنی کارنامەی ئەو ناوچانە ڕێکخراوە، کە موسڵمانان کاریگەرییان لە پرۆسەی سیاسی و ئابووری و دەستنیشانکردنی ستراتیژیی داهێنەرانە بۆ داهاتوو، هەیە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، شێخ عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان؛ لۆرن بووس، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی موسڵمان لە یەکێتیی ئابووری و دراو، ماری لو ماکدۆناڵد، سەرۆکی پارتی شین فەین ی ئیرلەندی؛ ئانا ستامۆی سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی یۆنانی؛ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی مزگەوتەکان و کۆمەڵە موسڵمانەکان و سەرکردەکانی ئەوروپا (AMMALE) فەرید حەناش، قەشە سەرەکییەکەی ڕامەڵڵا ئیلیا عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سربیا ئوسامە زوکۆرلیچ و یانیس ڤارۆفاکیس وەزیری پێشووی دارایی یۆنان و جێرمی کۆربین سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا تێیدا بەشدارن.

هەروەها لە لیستی بەشداربوواندا نکۆسی زوێلیفێل ماندێلا، نەوەى سەرکردە و تێکۆشەرى ئازادیی ئەفریقاى باشوور، نیلسۆن ماندێلا و ئەلیدا گیڤارا، کچى شۆڕشگێڕى ئەفسانەیى کوبا چێ گیڤارا، لەگەڵ ڕاڤ یسرۆێل دۆڤید ڤایس لە گرووپی جوولەکەى ئۆرتۆدۆکسى ئەمەریکی دژ بە زایۆنیزم.