هانی، نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

هونەرمەند، هانی موجتەهیدی
هونەرمەند، هانی موجتەهیدی

K24 – هەولێر

خانمە گۆرانیبێژ هانی، نوێترین گۆرانی بە ناوی "نەورۆز" لە کەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، هانی موجتەهیدی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە کە تایبەتە بە نەورۆزی کوردان، ماوەیەکە کار لە تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە تازەیەم دەکەم، هیوادارم بە دڵی هەوادارەکانم بێت.

ئەو گوتیشی: "تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن شاعیر شێركۆ بێكەس نوسراوە و كاری بەرهەمهێنان و میكس و ماستەرینگی لە لایەن سیامەند بۆ کراوە".

خانمە گۆرانیبێژ هانی موجتەهیدی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە و نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "نەورۆز" ئێستە بڵاوبووەتەوە.