سوپای ئیسرائیل کوشتنی 170 چەکداری لە کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا راگەیاند

کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا - کەرتی غەززە
کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا - کەرتی غەززە

K24 – هەولێر

دوای شەش رۆژ لە چوونە نێو کۆمەڵگەی پزیشكی شیفا لە شاری غەززە، سوپای ئیسرائیل کوشتنی 170 چەکداری راگەیاند و بڵاویشیکردووەتەوە، لێپرسینەوەیان لە سەدان گومانلێکراویش کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردووەوە سەربازەکانیان چوونەتە نێو کۆمەڵگەکە و لە هەڵمەتی گەڕان و پشکینین بەردەوام بوون، دەرکەوتووە کە رێڕەوی دەوروبەرەکە هەموو بە تۆڕێکی تونێلی چەکدارانی حەماسەوە بەسترابووەوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا سەربازانی ئیسرائیلی توانیویانە زیاتر لە 170 چەکدار لە حەرەمی ئەو نەخۆشخانەیە بکوژن و دەستیش بگرن بە سەر ژمارەیەکی زۆری پارچەکی حەماس دابگرن، هاوکات لێپرسینەوە لەگەڵ 800 گومانلێکراویش کراوە.

پێنجشەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، زیاتر لە 350 چەکداری حەماسیان لەو نەخۆشخانەیە دەستگیرکروو، کە زۆرین ژمارەی دەستگیرکردنەوە لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل.

ئاشکراشیکردووە لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو سەربازی ئیسرائیلی لە رووبەڕوو بوونەوەکانی نێو کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا کوژراون.