حه‌ماس پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پرۆژەبڕیاری ئاگربەستیی دەستبەجێی غەززە ده‌كات
K24 – هەولێر:
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پرۆژەبڕیاری ئاگربەستیی دەستبەجێی غەززە ده‌كات، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندی كرد و ئاماده‌یشی بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، جه‌خت له ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێته هۆی كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ین بۆ ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
حه‌ماس داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، فشار بخاته‌سه‌ر ئیسرائیل، تاكو كۆمه‌ڵكووژییه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێنێت.
پرۆژەبڕیارەکە لەلایەن هەشت ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکرابوو کە بریتین لە وڵاتەکانی (جەزائیر، ماڵتا، مۆزەمبیق، گویانا، سلۆڤینیا، سیرالیۆن، سویسرا و ئیکوادۆر)، هەرچەندە رۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە بەڵام رووسیا و چین پڕۆژەبڕیارەکەیان رەتکردەوە (ڤیتۆ).
171 رۆژ بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژی (25ـی ئاداری 2024)ـی تەندروستی غەززە، لە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـەوە تاوەکو ئێستا، ژمارەی کوژراوان بۆ 32 هەزار و 333 کەس بەرزبووەتەوە و 74 هەزار و 694 کەسی دیکەش برینداربوون.
خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی دەناڵێنن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە بەلایەنی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک رووبەرووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.