په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له په‌رله‌مان جۆرێك له ماوه‌ی هه‌مواری یاسای خانه‌نشیندا، رێككه‌وتن هه‌یه دووباره چاو به بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشنینی دا بخشێنرێته‌وه.
مزر كه‌ره‌وی، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019 كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌ركه‌وتن، ئێستا پێویستی به‌وه‌یه دووباره چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ بكرێت.
وەکو ئەوەی مزر كه‌ره‌وی ئاماژەی پێ کردووە، "به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وڵات له توانای شاره‌زایانی زانستی و كارگێڕی له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بێبه‌ش ده‌بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گفتوگۆكراوه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019".