بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ئه‌م ساڵ ده‌گاته 228 ترلیۆن دۆلار
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وامه، هاوكات بودجه‌ی گشتیی ئه‌م ساڵ ده‌گاته زیاتر له 200 ترلیۆن دینار.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وامن؛ هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و پرسه، كۆبوونه‌وه‌كانی خێراتر كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 ده‌گاته 228 ترلیۆن دینار.
ڕۆژی سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە شڤان جه‌باری، پەیامنێری کوردستان24 تێیدا ئامادەبوو، ڕایگەیاند، حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 و دوای ته‌واوكردنیشی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 14ـی ئادار، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی 2024 ته‌واو بووه و ده‌قه‌كانی ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه.