ئاچێربی لە تۆمەتێکی گەورە ڕزگاری بوو

فرانسیسکۆ ئاچێربی و ژوان خێسۆس
فرانسیسکۆ ئاچێربی و ژوان خێسۆس

فرانسیسکۆ ئاچێربی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر میلانی ئەو وڵاتە بێ تاوان دەرچوو و دەتوانێت تاوەکو کۆتایی وەرز یاریی بۆ یانەکەی بکات.

فرانسیسکۆ ئاچێربی بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان، گوایە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی ووشەی ڕەگەزپەرستانەی بەرامبەر ژوان خیسۆس یاریزانی بەرامبەر بەکار هێناوە، دوای یارییەکە بەرپرسانی یانەی ناپۆلی سکاڵایان لە دژی ئەو یاریزانە تۆمار کرد، بەڵام سکاڵاکەیان ڕەت کرایەوە.

لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، دوای لێکۆڵینەوە لەسەر سکاڵای یانەی ناپۆلی، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک ئاچێربی بێ تۆمەت دەرچوو، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە بەبێ کێشە دەتوانێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی بڵاویک ردەوە، دوای ڕاگەیاندنی بەیاننامەکەی لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ژوان خێسۆس بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەیەوێت تانە لەو بڕیارە بدات، چونکە ئەو سوورە لەسەر ئەوەی بەرگریکارەکەی ئینتەر، سوکایەتی پێ کردووە و ووشەی ڕەگەزپەرستانەی بەرامبەری بەکار هێناوە.