شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ مالیكی و عه‌ممار حه‌كیم شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له دوو دیداری جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غدا له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و زامنكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان و بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كرایه‌وه.