ڕێبه‌ر فه‌تاح: بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ ده‌بێت
K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ و گه‌شبینیی هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) ڕێبه‌ر فه‌تاح، پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بوو، گه‌شبینی و پێشبینییه‌كی ئه‌رێنی له‌ناو هاووڵاتییان و بازاڕدا دروست كردووه.
ڕێبه‌ر فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیارانه ڕه‌وشێكی نوێی له بازاڕ دروست كردووه و بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و سستییه‌ی هه‌بوو نامێنێت و قۆناغ به قۆناغ ده‌ست به جووڵه ده‌كاته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر مووچه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك پاره‌ی هه‌ڵگیراوی ده‌رده‌هێنێت و له بازاڕ مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كات، بۆیه بازاڕ جارێكی دیكه ده‌بووژێته‌وه.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.