جیهاد حه‌سه‌ن: خۆشه‌ویستی و پاراستنی خاك و نیشتمان ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینییه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی لقی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، خۆشه‌ویستی و پاراستنی خاك و نیشتمان ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینییه؛ هاوكات سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات له به‌هاناوه‌چوونیان بۆ لێقه‌وماوان و زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی دهۆك.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئاداری 2024) جیهاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی لقی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان سروشت و فیتره‌تێكی خواییه و مرۆڤی پێوه په‌یوه‌سته و شتێكی دانه‌بڕاوه له دڵ و ده‌روونیدا.
جیهاد حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خوای گه‌وره مرۆڤی كردووه‌ته جێ‌نشین "خه‌لیفه"ـی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی خۆش بووێت و ئاوه‌دانی بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش پێوه‌ره بۆ هه‌ر مرۆڤێك كه خاك و نیشتمانی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویدا خۆش بوێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی لقی دهۆك باسی له‌وه‌ش كرد، مرۆڤی موسڵمان به‌تایبه‌تی له كوردستان ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌نه نموونه‌ی باڵای خۆیان بۆ خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان، نه‌خاسمه كاتێك له مه‌ككه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه كۆچی كرد، به گریانه‌وه فه‌رمووی، "ئه‌ی مه‌ككه تۆ خۆشه‌ویسترین شوێنی له دڵی مندا."
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌ر كه‌س خاك و نیشتمانی خۆی خۆش نه‌وێت، پێچه‌وانه‌ی سروشت و فیتره‌تی خوای گه‌وره و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، دوژمنانی كوردستان دژی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن و هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن، بۆیه پاراستنی كوردستان له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌رگریكردنه له ژیان و گیان و ئایین و خاك و نیشتمانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی لقی دهۆك گوتیشی، دوژمنانی كورد و كوردستان به چه‌ندان شێوه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری سزای هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی برسی ده‌كه‌ن و له مافه‌كانی بێبه‌شی ده‌كه‌ن له كاتێكدا خوا مافی بوون و ژیانی پێ داوه. ڕوونیشی كرده‌وه، دوژمنان ده‌یانه‌وێ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌ش بكه‌ن.
جیهاد حه‌سه‌ن جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و نه‌مێنێت، ته‌نانه‌ت ئایینداریش به ئازادیی ناكرێت و مامۆستایانی ئایینیش ناتوانن په‌یامی خوا بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك و خزمه‌ت به خه‌ڵك و خاكه‌كه‌یان بكه‌ن.
به گوته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی لقی دهۆك پاراستنی خاك و نیشتمان ئه‌ركێكی پیرۆزه. گوتیشی، هه‌ر كه‌س خیانه‌تی لێ بكات ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و فه‌رمانه خواییه‌ی كه ده‌فه‌رمووێ، خراپه‌كاری له زه‌وی بڵاو مه‌كه‌نه‌وه. هاوكات سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد له په‌رۆشی و به‌هاناوه‌چوونیان بۆ لێقه‌وماوان و زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی دهۆك.
ڕۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لەمیانی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی و پشتیوانیی و متمانەیان بە حکوومەت کە ماوەیەکە بەهۆی دروستکردنی دۆخێکی نەخوازراوەوە مووچەکانیان دواکەوتووە بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "لێرە من جارێكی تر داوا دەكەم با ئێمە یەكڕیزی لەسەر بنەمای یەكهەڵوێستی و ئەو ئامانجە پیرۆزەی كە هەمانە و بەرژەوەندیی باڵای گەل و هەرێمەكەمانە، لەسەر ئەوە یەكڕیز بین. ئێمە بێین بەیەكەوە بیر لەوە بكەینەوە چۆن مافی ئەو خەڵكە دابین بكەین. كێشەی ئێمە تەنیا كێشەی مووچە نییە، ئێمە كێشەی نەتەوەیی و كێشەی خاكمان هەیە. دەبێ هەموو ئەو مافانە دەستەبەر بكەین. دڵنیاتان دەكەمەوە ئێمە لە خزمەتی ئێوە دەبین و بە هیچ جۆرێك واز لە هیچ مافێكی دەستووریی ئەم خەڵكە ناهێنین، بەردەوامیش دەبین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە و قەیرانانەی ئێستا هاتوونەتە پێشەوە. جارێكی تر من سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی و پشتیوانیی ئێوە دەكەم. چاویشمان لەوەیە خوا پشتیوانمان بێ، ئێوە پشتیوانمان بن، لە ئەنجامیشدا ئینشائەڵڵا سەركەوتن هەر بۆ حەقە و هەر بۆ ئێمەیە."