سووریا.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا نزیکەی 10 کەس کوژران
K24 – هەولێر
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی ئەعزازی سووریا، نزیکەی 10 کەس کوژران و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێک لە بازاڕە میللییەکانی شارۆچکەی ئەعزازی سەر بەپارێزگای حەڵەبی سووریا هەشت کەس کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری ڕاشیگەیاند، سەرباری زیانە گیانییەکان، تەقینەوەکەی ئەعزازی زیانی ماددی زۆری بە بازاڕە میللییەکەی ئەعزازی گەیاندووە.
ئەعەزاز سەر بەپارێزگای حەلەبە و لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە.