دوو چالاکی هونەری کوردی لە بەناوبانگترین ناوەندی مۆسیقای هونەری ڕووسیا بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر

دوو چالاکی هونەری و کولتووری نەتەوەی کوردی لەناو دوو لە هەرە دێریترین و بەناوبانگترین ناوەندە مۆسیقییە هونەرەییەکانی ڕووسیا و جیهان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە3ـی نیسانی 2024، د. دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، دوو چالاکی هونەری و کولتووری نەتەوەی کوردی لەناو دوو لە هەرە دێریترین و بەناوبانگترین ناوەندە مۆسیقییە هونەرەییەکانی ڕووسیا و جیهان ( کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی و فیڵاڕمۆنیای یارۆسڵاڤڵ) بەم چالاکییە نوێنەرایەتی و گروپی هونەری مۆسیقی (با) بە گشتی کورد و کوردستان مێژووێکی پڕشنگداریان تۆمار کرد.

بەگوتەی ئەو: " یەکەمین جارە گروپێکی هونەری مۆسیقی کوردی لەناو ناوەندە بەناوبانگەی جیهان کۆنسێرت ئەنجام بدەن. کاربەدەستانی ئەم ناوەندە زانستییە مۆسیقیانەی جیهان، ئومێدی بەیەکەوەکارکردنی زیاتریان لەگەڵ کورد و کوردستان دووپات کردەوە، لە هەمان کاتدا گروپی مۆسیقی (با) دیارێکی بە نرخی کوردی کە لەیەن لالشی پیرۆز و بابە شێخ فەرهاد بابە شێخ کورێ بابەشێخێ بەرێ یێ ئێزدیان بابە چاویش خلمەتکار و شکەستیێ ڵالشا نورانی پێشکەشکرد."

ئەو نوێنەرە گوتیشی: "دیاری نوزاد حسن نرمۆ کەسەکێ دیارێ ئێزدییە، هادی علی عومەر کەسەکێ دیارێ ئێزدیان تەرخان کرابوو بریتی بوو لە تەنبوورێکی کوردی و کردیە دیاری بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پای ئەو خزمەتە کولتوورییە نەتەوەییەی پێشکەشی دەکات لەم وڵاتە".

‎دانەر ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند، پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک، وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هاوپیشەکانمان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هاوکاربوون لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە گرنگانە.