حەسەن نەسروڵڵا: بەم زووانە وەڵاممان دەبێت
K24 - هەولێر
ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، حزبوڵا لە شەڕ ناترسێت و لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەرکەوتووانە ئیدارەی شەڕی دژی ئیسرائیل داوە.
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، زۆر لەوە دڵنیابن وەڵامی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکەی ڕوودەدات و هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمی".
ئەو ئەمیندارە دەڵێت: "بەرەی مقاوەمەی لوبنانی نە لە شەڕ دەترسێت و نە لەوەش دەترسێت شەڕ بەرەو کوێ پەرە دەستێنێت، چونکە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە دیدگا و ستراتیجێکی گشتگیرەوە ئیدارەی شەڕی دژی ئیسرائیل داوە و سەرکەوتووش بووین لە شەڕکەمان".
نەسروڵڵا گوتیشی: "با دوژمن دڵنیا بێت لەوەی هێشتا بەرەی مقاوەمەی هێزی سەرەکی و چەکە کاریگەرەکانی لەدژی ئیسرائیل بەکار نەهێناوە." نەسروڵڵا گووتیشی، "ئیسرائیل دڵنیا دەکەنەوە بەرەی مقاوەمە هێشتا چەکە کاریگەرەکان و هێزە سەرەکییەکەی بەکار نەهێناوە."
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.