سووریا.. داعش له‌هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه و ژماره‌ی چه‌كدارانی ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هەولێر:
له ئێستادا سه‌ر‌نجه‌كان بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی خۆراسانه، له‌وێ چالاك ده‌رده‌كه‌ون، له‌كاتێكدا به هێوری داعش له سووریا ته‌شه‌نه ده‌كات.
له میانی راپۆرتێكی پێگه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، داعش هێرشی نوێ و به‌هێز له سووریا ئه‌نجام ده‌دات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق ده‌گاته 2500 چه‌كدار.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، له‌مانگی رابردوودا داعش 69 هێرشی له سووریا ئه‌نجامداوه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 84 سه‌ربازی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و 44 مه‌ده‌نی.
باسی له‌وه‌شكردووه، مانگی رابردوو (ئادار)، داعش زۆرترین توندوتیژی هێرشی چه‌كداری له‌وه‌ته‌ی كه‌وتنی له ساڵی 2017ـه‌وه له سووریا ئه‌نجامداوه .
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، شانه نووستووه‌كانی داعش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د.
به گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی، داعش له سووریا به چڕی هێرشه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، كه ته‌نیا له مانگی رابردوو 27 هێرشی ئه‌نجامداوه.