ڕێنماییەکانی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ رۆژانی جه‌ژن
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌ڤده ڕێنمایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات و داواش ده‌كات ڕه‌چاوی بكه‌ن.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا، كه به ئیمزای دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌رچووه، داوا ده‌كرێت له ڕۆژانی جه‌ژندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەرین، زاخۆ و کۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
یه‌كه‌م: دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتیی و نەخۆشخانەکان.
دووه‌م: بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
سێیه‌م: لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەییەکان، لەسەرجەم شار و شارۆچکەکاندا کراوە دەبن.
چواره‌م: پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
پێنجه‌م: هاتنە ژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
شه‌شه‌م: ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) کاتژمێر لە ڕێگه‌ی مۆبایلەوە لە (8)ی بەیانی تاکوو (8) بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان.
حه‌وته‌م: ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان.
هه‌شته‌م: ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
نۆیه‌م: بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
ده‌یه‌م: هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
یازده‌یه‌م: نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە بن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
دوازده‌یه‌م: سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگریی کراوە بێت.
سێزده‌یه‌م: سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگریی کراوە بێت.
چوارده‌یه‌م: تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
پازده‌یه‌م: تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
شازده‌یه‌م: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
حه‌ڤده‌یه‌م: تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری ناکاوی.