21 ساڵ بهر له ئهمڕۆ، پەیكەرەكەی سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا شكێنرا
K24- هەولێر:
21 ساڵ لەمەوبەر و لە 9ـی نیسانی 2003 پەیكەرەكەی سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوسی بەغدا شكێنرا.
لە شەستەكانی سەدەی رابردوو تا 2003 ڕژێمی بەعس دەیان تاوانی دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامدا، هەر لە هەڵمەتەكانی ئەنفال تا كیمیایبارانكردنی هەڵەبجە و لەسێدارەدان و پرۆسەی بەعەرەبكردن و وێرانكردنی گوند و شارەكانی كوردستان.
له 9ـی نیسانی 2003 21 ساڵ لەمەوبەر، پەیكەرەكەی سەددام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شكێنرا. ئەمە سیمبولی كەوتنی ڕژێمە سەركوتكارەكەی عێراق بوو. ئەو ڕژێمەی لە 1963 تا ڕۆژی ڕووخانی، چەندین جینۆساید و تاوانی دژی خەڵكی كوردستان کرد.
تاوانەكانی ڕژێمی بەعس دژی خەڵكی كوردستان:
1960 – 1991
پرۆسەی بە عەرەبكردن
1968 - 2003
100000 كەس بە شێوازی جیاواز بێسەروشوێن كراون
16ی9ی1969 تاوانی گوندی سۆریا لە دهۆك
گولـلهبارانكردنی 39 كەس موسڵمان و كریستیان
18ی8ی1969 تاوانی ئەشكەوتی دەكان
73 كەس سووتێنران
1974 بۆردومانی قەڵادزێ
163 شەهیدبوونی قوتابی و هاووڵاتی 1974
1974 - 1975
بۆردومانی هەڵەبجە، شەهید بوونی 53 هاووڵاتی
بيسەروشوێنکردنی10000 كەس
هەولێر - دهۆك - سلێمانی - كەركووك
1983ئەنفالكردنی 8000 بارزانی
9ی6ی1985 بۆردومانی ئۆردوگای زێوێ
150 كەس شەهیدبوون و 373 كەسیش بریندار بوون
13ی5ی1987 كۆمەڵكوژیی كانیی عاشقان لە هەڵەبجە
تەقاندنەوەی 250 ماڵ
شەهیدكردنی 60 كەس
برینداربوونی دەیانی دیكە
ڕاگواستنی گوندەكانی هەورامان و شارەزوور و نیشتەجێكردنیان لە ئۆردوگا زۆرەملێكان
خورماڵ - زەمەقی - عەنەب
1987 كیمیابارانكردنی شێخ وەسانان
346 كەس بێسهروشوێنكران
19ی2ی1988 تا 6ی9ی1988
ههڵمهتهكانی ئەنفال بە هەشت قۆناغ
182000 كەس ئەنفال كران
1989 ڕاگواستنی خەڵكی پشدەر
1983 - 1987 – 1988 كیمیابارانكردنی 285 گوند و شار و ناوچە
ڕووخاندنی %90ی گوندەكان
ڕووخاندنی 20 شار و شارۆچكە
16ی3ی1988 تاوانی هەڵەبجە
5000 كەس شەهید بوون
52 خێزان چاوەڕێی منداڵەكانیانن
1988 ڕووخاندن و ڕاگواستنی سەیدسادق
1980 – 1989 جینۆسایدی فەیلییەكان
10000 كوردی فەیلی بێسەروشوێن كران
1991 ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان
10000 كەس بێسەروشوێنكران
20ی ئاداری ساڵی 2003 جۆرج بوش، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراقی لە دژی رژێمی بەعس و سەددام حوسێن راگەیاند.
نزیکەی 190 هەزار سەربازی ئەمەریکی و بەریتانی هاتنە نێو عێراق و لە ماوەی سێ هەفتەدا بەغدایان کۆنترۆڵكرد ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ڕووخاندنی بتی سەددام حوسێن ناسێنرا.
جۆرج بووش، سەرۆکی كۆچكردووی ئەمەریکا ئهوكات ڕایگهیاند: سەدام و کوڕەکانی 48 کاتژمێریان لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی عێراق جێبهێڵن، ڕەتکردنەوەی ئەم کارەش، ڕووبەڕوبوونەوەیەکی سەربازی لە کات و شوێنی دڵخوازی ئێمەی بەدوادا دێت"
20ی ئادار وادەی دیاریکراوی ئەمەریکا بۆ ئەوەی سەددام حوسێن عێراق جێبهێڵێت کۆتایی هات. بێدەنگیی پێش زریانەکە باڵی بەسەر بەغدادا کێشابوو. زۆری نەبرد لە دووری دە هەزار کیلۆمەتر لە کۆشکی سپی، جۆرج بووش، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ڕژێمی بەعس و سەددام ڕاگەیاند.
کاتژمێر پێنج و نیوی بەرەبەیان، ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد و ئەمەریکا ناوی نا، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق. نزیکەی 150 هەزار سەربازی ئەمەریکی و 40 هەزار سەربازی بەریتانی لە عێراق بڵاوکرانەوە.
لە 25ی ئادار، چوار هەزار سەربازی مارینز هاتنە نێو شاری ناسرییە, ئامانجی سەرەکییان کۆنترۆڵکردنی بەغدا بوو، لە دوای شەش ڕۆژ سەربازانی ئەمەریکا لەگەڵ پاسەوانانی کۆماریی بەعس لە نزیک شاری کەربەلا کەوتنە شەڕەوە.
هەرچەندە ڕژێمی دیکتاتۆر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانانی دەکرد و بە داگیرکار ناوی دەبردن، بەڵام هێندەی نەبرد لە 7ی نیسان، هێزەکانی هاوپەیمان لە بەغدا دەستیان بەسەر سێ کۆشی سەرۆکایەتیدا گرت.
دوای تەنیا دوو ڕۆژ و لە 9ی نیسان، ڕژێم ڕووخا، ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرییەی ساڵانێکی زۆر کۆمەڵکوژی لە بەرانبەر کورد و گەلانی عێراق ئەنجام دەدا؛ تەنیا سێ هەفتە خۆی گرت و دواجار هێزەکان هاوپەیمانی بەغدایان کۆنترۆڵکرد. لە دیمەنێکی مێژووییدا بتی سەددام لە ڕەگوڕیشەوە دەرهێنرا و هەزاران عێراقی بە پێڵاوەوە چوونە سەر بتەکە. عێراق لەژێر دەستی دەسەڵاتی داپلۆسێنەر و دیکتاتۆریی بەعس ڕزگاری بوو.