ئه‌ڵمانیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات ئێران جێبهێڵن
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، ئه‌ڵمانیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات، به زووترین كات ئێران جێبهێڵن.
ئێوارەی رۆژی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه تاران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات.
پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردبوو، رایانگه‌یاندبوو، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.