چركه به چركه نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكا و سوپای پاسداران، ئێران بە ده‌یان فڕۆكه و مووشه‌ك هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێكرد.
میدیای ئەمەریکا: ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد
فەرەنسا: بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین
ئیسرائیل: لەگەڵ گەیشتنی یەکەم مووشەک ڕاستەوخۆ هێرش دەکەینە سەر ئێران
سو‌ناک: بەرگریی لە ئاسایشی ئیسرائیل و هاوبەشەکانمان لە عێراق و ئوردن دەکەین
وەزیری بەرگریی ئێران: هەر وڵاتێک ئاسمانی بۆ ئیسرائیل بکاتەوە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە
لە یەمەنەوە چەند درۆنێک ئاراستەی ئیسرائیل کران
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بە ئاسمانی عێراق و سووریا و ئوردن دەسوڕێنەوە
لوبنان ئاسمانی وڵاتەکەی داخست
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین
كەناڵ 12ی ئیسرائیل: ئوردن ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كردەوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی: بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگیران
کۆشکی سپی: ئەمەریکا پشتیوانی ئیسرائیل لە دژی هەڕەشەکانی ئێران دەکات
کەناڵی ABC: ئێران 400 تا 500 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە
وەزارەتی گواستنەوە: ئاسمانی عێراق داخرا
میدیای ئێران: تاران مووشەکەکانی لە کرماشانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردوون
ترەمپ: ئیسرائیل لە ژێر هێرشەدایە، نەدەبوو ڕێگە بە ئێران بدرێت. ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بوومایە هیچکات ئەم هێرشە ڕووی نەدەدا.
فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە قوبرسەوە بەڕێکەوتوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان
دەیڤد کامیرۆن: داوا لە ئێران دەکەین ئەم هێرشە مەترسیدارانە بوەستێنێت کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.
هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئاسمانی عێراق و سووریا دەستیان کرد بە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.
سی ئێن ئێن: پێشبینی ده‌كه‌ین ئێران گه‌ڕێكی دیكه هێرشی درۆنی ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات.
سوپای پاسداران: چەند مووشەکێکی بالیستی لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران.
سوپای پاسداران: حەوت خولەکی دیکە مووشەکەکان دەگەنە ئیسرائیل.
دانیمارك بە توندی ھێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سەركۆنە دەكات.
ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی قه‌ته‌ره‌وه داوا له ئێران ده‌كات هێرشه‌كان بوه‌ستێنێت.
جۆزێپ بۆرێل: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دەکەین، ئەوەی ڕوودەدات گرژییەکی نەبینراوە و هەڕەشەیەکەی جددییە دەرهەق بە ئاسایشی ناوچەکە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌ك درۆنیی ئێرانی‌یان له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا خستووه‌ته خواره‌وه.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کردەوە سەربازییەکانی ئێران لەسەر بنەمای ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریکردنێکی ڕەوا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانمان لە دیمەشق.
سوپای پاسداران: 10 مووشەکی دیکەمان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
سوپای پاسداران: ئەمەریکا لە ڕێگەی قەتەرەوە داوا لە ئێران دەکات هێرشەکان ڕابگرێت.
میدیای ئێران: لە هێرشەکان مووشەکی شاهد 238 بەکارهاتوون.
ناتانیاهۆ: بۆ هەر هێرشێک بەرگری لە خۆمان دەکەین.
ئاژانسی فرانس پرێس: ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای ئیسرائیل له ده‌وروبه‌ری سووریا.
فرانس پرێس، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له سووریا بیستراوه، تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان باس نه‌كراوه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی: ئێران حه‌فتا مووشه‌كی دیكه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.
نوێده‌كرێته‌وه..