قەرزی پێشینە کشتوکاڵییەکانی ئەستۆی شەهیدانی شەڕی داعش پاکتاو دەکرێن

پێشینە کشتوکاڵییەکانی ئەستۆی شەهیدانی شەڕی داعش پاکتاو دەکرێن
پێشینە کشتوکاڵییەکانی ئەستۆی شەهیدانی شەڕی داعش پاکتاو دەکرێن

K24 - هەولێر

سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە شەڕی داعش، لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پاکتاو دەکرێن.  

بـە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی بڕیاری دا بە پاکتاوکردنی سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە شەڕی داعشن (پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هاووڵاتییانی خۆبەخش، فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی) لەسەر بودجەی وەزارەتەکە.

بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ژمارە 1619ـی ئەنجوومەنی وەزیران لە 31-01-2024 و بڕگەی (سێیەم) کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان، ژمارە (98 لە 04-03-2024) دەرکراوە.

 

 

وەزارەتی دارایی پێشینە کشتوکاڵییەکانی ئەستۆی شەهیدانی شەڕی داعش پاکتاو دەکات
وەزارەتی دارایی پێشینە کشتوکاڵییەکانی ئەستۆی شەهیدانی شەڕی داعش پاکتاو دەکات