د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود دوو کتێبی نوێی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش دەکات

K24 - هەولێر:

نووسەر و مامۆستای زانکۆ دکتۆر "محەممەد خدر مه‌ولوود" دوو کتێبی نوێی بەناونیشانی "مەسعود بارزانی کارێزما و فریادرەسی بێکەسترین نەتەوەی دنیا" و کتێبی دووەمیان "گوڵانی خانەدانی بارزان دەوڵەتمەدار و ئاڵنگارن ئاستەنگ و قەیرانەکان بەدەرفەت دەگۆڕن" لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش دەکات.

کتێبەکان باس لە شۆڕش و بەرخۆدانی بنەماڵەی بارزان و بەرگریی کردنیان له دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەکەن و بارزانیش وەک فریادڕەسێکی گەلی کورد پێناس دەکات.

"د. محەممەد خدر مەولوود" لە بارەی بڵاوکردنەوەی چاپکراوە نوێیەکانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو دوو پەرتووکە گێڕانەوەی ئه‌و رووداوانەیە، کە لە ماوەی حوکمڕانی بنەماڵەی بارزاندا وەک سێ سەرکردە لە مێژووی گەلی کورد بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆیان توانیوویانە بەرگریی لە گەلێکی ستەم دیدە بکەن و هەنگاو بنێن بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواکانی کورد و داکۆکیی کردن له‌ شوناسی نەتەوەی کورددا و سەرکەوتن بەسەر هەموو دوژمنانی ئەو گەلە و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی حەکیمانە لەسەر دەستی رابەرێکی خاکەڕەودا.

جێگەی باسە، ئەو دوو کتێبە ئێستا لە دوو کتێبخانە بەردەستن، کە ئەوانیش کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەدین و ناوەندی کولتووری، بڕیاریشە لە 17ـی ئەم مانگەدا لە میانی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش بکرێن.

678
768