بە چاودێری سەرۆک بارزانی پێشانگهی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە به چاودێری سەرۆک بارزانی 16مین پێشانگهی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە کە 300 دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی، عێراق و بیانی بەشدارن و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
16مین پیشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە ئەمڕۆوە تا 27ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونشانی جیای کتێب نمایش دەکەن.
بۆ ئەم ساڵ ناوەندەکانی بەشدار لە 16مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کردووە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ جیاوازی لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکار و خوێنەرانی کتێب تۆمار بکرێت.
پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی ئێوارە کراوە دەبێت.