سەیران عوسمان گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر
خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "خۆشمەوێی" لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەرهەمەکە تازەکەم لە نووسینی مازیار فایەقە و ئاوازی نیلۆفەر مەنسورییە، کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ ئەنجامدراوە.
ئەو گوتیشی: زۆر دڵخۆشم کە توانیم بەرهەمێکی نوێ بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ تۆمار بکەم و پێشکەشی هەوادارەکانمی بکەم و هیوادارم ئەو بەرهەمە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت.
خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین گۆرانی فۆلکلۆرە و نوێترین گۆرانیشی بەناوی "خۆشمەوێی" لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە.