سوودانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییه‌كان ده‌كات

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدیان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان دەكەین لە پێكهاتەی شەرەفمەندی ئێزدی، هیوای ساڵێكی خێر و خۆشی و سەلامەتی بۆ هەموویان دەخوازین لە نیشتمانە خۆشەویستەكەمان، كە شانازی بە فرەییەكەیەوە دەكەین".

سوودانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "جەخت ده‌كه‌ینه‌وه‌،  كه‌ حكومەتەكەمان نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەكان بەبێ جیاوازی ده‌كات".