بێنزێما مەرجی هەیە بۆ مانەوە لە یانەکەی

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی بۆ مانەوە لە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعوودی، چەند مەرجێکی هەیە و تاوەکو ئەو مەرجانەشی جێبەجێ نەکرێن، ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

خالد بن عەبدولعەزیز رۆژنامەنوسی دیاری سعوودی، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحاد، مەرجی هەیە بۆ مانەوە لە ریزەکانی یانەکەی، مەرجێکیان ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو، دوو هێرشبەر بگوازنەوە ریزەکانیان، کە پێشتر یارییان لەگەڵ کردبێت، هەروها یەکێکی دیکە لە مەرجەکانی ئەوەیە، راهێنەری یانەکەی بە خواستی ئەو پلانی یاریکردن دیاری بکات، واتە خواستی ئەو هەمیشە ئەوەیە، یانەکەی بە پلانی چوار سێ سێ یاریی بکات.

کەریم بێنزێما سەرەتای ئەم وەرزە، بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی ئیتیحاد کردووە، ئەو یاریزانە فەرەنسیە لە یەکەم وەرزە لە خولی سعوودیە، لە کۆی 20 یاریی، خاوەنی 9 گۆڵ و 7 ئاسیستە.

هێرشبەرە فەرەنسیەکە بۆ ماوەی دوو وەرزی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیتیحاد کردووە، واتە بەرامبەر ئەو دوو وەرزە، 400 هەزار یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت.