ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن
K24 – هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا سزای نوێ به‌سه‌ر چه‌ند كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌پێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌هۆی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا سزای دیكه‌یان خسته سه‌ر كارگه‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئۆتۆمبێل و پیشه‌سازی پۆڵای ئێران.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا زانیارییه‌كانی سەلماند و ڕایگه‌یاند، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا 16 كه‌سایه‌تی و دوو قه‌واره‌ی ئێران ده‌گرێته‌وه، كه كاری دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دەکەن، له‌وانه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی (شاهید) كه له میانی هێرشه‌كه‌ی 13ـی ئه‌م مانگه دژی ئیسرائیل به‌كارهات.
هه‌روه‌ها سزاكانی به‌ریتانیاش ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیی سه‌ربازیی ئێران ده‌گرێته‌وه، كه ده‌ستیان له دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی هه‌یه.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.