كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران
K24 - هەولێر:
دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌سفه‌هانی ئێران، یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌شێك له وڵاتان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی و ڕایده‌گه‌یه‌نن، دژی هه‌ر جۆره په‌ره‌سه‌ندێكی زیاترن له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لایین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات خۆیان له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نوێ به دوور بگرن.
ڤۆن دێر لایین له میانی سه‌ردانێكدا بۆ فینله‌ندا به پێویستی زانی هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرن.
هاوكات ئه‌نتۆنی تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا داوای كرد ڕێگه له په‌ره‌سندنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیردرێت و هۆشداری دا له زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه.
ئه‌نتۆنی تایانی گوتیشی، وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت واته ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و ژاپۆن داوای هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه میلانی جولی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، به وردی چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ن و له دانیشتنی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتیشدا كه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به هه‌مان شێوه لین جیان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی دژی هه‌ر كارێكه ببێته هۆی زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان له ڕێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران كردووه و ڕایگه‌یاندووه، به وردی چاودێری ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024)ـدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو خاكی ئێران‌دا، وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو نیشاندانی توانا سه‌ربازیی و ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له ناوخۆی ئێران‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاویك رده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
گوتووشیه‌تی، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.