سوننەکان هەوڵ دەدەن حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بگەڕێننەوە
K24 - هەولێر
هێز و لایه‌نه سووننە و شیعه‌كان له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان پێشنیازی جیاواز ده‌خه‌نه ڕوو. هێزه سوننه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌لبووسیش بژارده‌یه‌كی دیكەیە كه پێویستی به ڕێوشوێنی یاسایی و دادگاوه هه‌یه.
دوای كشانه‌وه‌ی شه‌علان كرەیم، كاندیدی پارتی ته‌قه‌دوم بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوماڵی هێزه سوننه‌كان به ئاقارێكی نادیاردا تێ ده‌په‌ڕێت، به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی شیعه پێیان وایه، ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتووەته ئاراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه هێزه سوننه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش گه‌یشتبنه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی شه‌علان كرەیم، كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێزه سیاسییه‌كان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
سائیر جبووری، له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه ده‌نگ له‌سه‌ر سالم عیساوی بۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ده‌درێت، شه‌علان كرەیم، له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ڤیتۆی له‌سه‌ر بووه، بۆیه كشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بۆ په‌رله‌مان خێراتر ده‌كات، كه چانسی زۆر بۆ سالم عیساوییه كه به‌م نزیكانه په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ ده‌دات.
هاوكات عه‌لی زوبێدی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆچوونی وایه، دوای كشانه‌وه‌ی شه‌علان كره‌یم، قه‌یرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له چاره‌سه‌ر نزیك كردووه‌ته‌وه، ئێستا ده‌رگا به‌ڕووی سالم عیساوییدا واڵایه و له په‌رله‌مانیش كۆده‌نگیی له‌سه‌ره، كه وا ده‌كات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رێككه‌وتنی سیاسی ببێته سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سووننه‌كانیش، محه‌مه‌د عه‌له‌وی له پارتی ته‌قه‌دوم، ده‌ڵێت، هیچ پێشهاتێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان نییه و جێگره‌وه‌ی حه‌لبووسیش ئه‌سته‌مه. ئاماژه‌ی بەوەش داوه، بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌لبووسی له‌لایه‌ن به‌شێك له هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێشنیاز كراوه، گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌چوارچێوه‌ی یاسا و دادگاوه ده‌بێت.
هاوكات نیهال شه‌ممه‌ری له هاوپه‌یمانی عه‌زم دووپاتی ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مانتارانی سوونه هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ده‌ست پێ كردووه. ده‌شڵێت، دوو بژارده هه‌یه، یان بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، یانیش هێزه سیاسییه‌كان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا په‌له بكه‌ن.