وەزیری دارایی سوید: هاوینی داهاتوو سوید تووشی مایە پووچی و بێکاریی دەبێت

ئەلیزابێس سڤانتێسۆن، وەزیری دارایی سوید
ئەلیزابێس سڤانتێسۆن، وەزیری دارایی سوید

K24 - هەولێر

لە دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئابووری سوید بەرەو داڕمانی زیاتر دەڕوات و باری ژیانی هاووڵاتییان، لە دوایین پێشبینییە ئابوورییەکاندا زۆر خراپ بووە.

گابریێلا یۆرانسۆن، سەرۆکی دەستەی چاودێری و چاودێری دارایی لە سوید، "Finansinspektionen"، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوید لە بەهاری ئەمساڵ و هاوینی داهاتوودا تووشی داڕووخانی ئابووری دەبێت و ڕوو لە مایە پووچ بوون دەکات و دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە بەرەو خراپی دەڕوات.

لە بەیاننامەکەدا سەرۆکی ئەو دەستەیە ئاماژەی کردووە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی مایەپووچیی لە سوید بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 64% زیادی کردووە. هەروەها تا ئێستە هیچ پێوەرێک نییە ئاماژە بە باشتربوونی ئەو دۆخە ئابوورییە کە ئەمساڵ ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بکات. ئەمە جگە لە ڕێژەی بێکاریی لە گشت شارەکانی سوید لە 2024دا زیادی کردووە.

گابرێلا یۆرانسۆن، دووپاتی کردەوە کە مانگی شوباتی ئەمساڵ، مایەپووچییەکانی سوید لە ژمارەیەک کەرتی ئابووری، وەک کەرتی بیناسازی، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 86% زیادی کردووە، هەروەها لە کەرتی چێشتخانە و هۆتێلەکان، کە کاریگەری زۆریان لەسەر بووە کە گەیشتووەتە 62%، و زۆربەی مایەپووچییەکانیش لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و چێشتخانەکان بە ڕوونی دەبینرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەلیزابێس سڤانتێسۆن، وەزیری دارایی سوید پشتڕاستی کردەوە لە هاوینی ئەمساڵ 40 هەزار کەس لە سوید بێکار دەبن.