سبەی سیمپۆزیۆمی تایبەت بە رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

K24 – هەولێر:

سبەی، لە یادی 126 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەریی، سیمپۆزیۆمێک بە دروشمی (راگەیاندنی کوردی لە نێوان پاراستن و شێواندنی ئاسایشی نیشتمانی) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

سبەی (22ـی نیسانی 2024) 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە سیمپۆزیۆمێک بە دروشمی (راگەیاندنی کوردی لە نێوان پاراستن و شێواندنی ئاسایشی نیشتمانیدا)، کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

22ـی نیسانی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ناسێندراوه‌، 126 ساڵ به‌سه‌ر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی دا تێدەپەڕێت و ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له‌ هەزار و 200 ده‌زگای میدیاییه‌ له‌ بواره‌كانی بینراو و بیستراو و خوێندراو.

ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ ساڵی 1898 له‌ لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان بووه‌ خاڵی ده‌ستپێكی خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد له ‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا، له‌و كاته‌وه‌ش تاوەكو ئێستا رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌ چه‌ندین قۆناغی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه‌ و وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامی پێدراوه‌.

ە