هاوپه‌یمانی عه‌زم: مانه‌وه‌ی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان به به‌تاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی وڵات دروست ده‌كات
K24 - هەولێر
لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان دوای كشانه‌وه‌ی شه‌علان كره‌یم له كێبڕكێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌ستی پێكردووه‌تەوە، پارتی ته‌قه‌دومیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گرن له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێنه‌وه.
ماوه‌ی پێنج مانگه قه‌یرانی دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه، كه دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخرایەوە، دواتر به‌چه‌ند كاندیدێك گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌وه گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دواخرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جموجۆڵێكی سیاسی نوێ له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نێوان هێزه سووننیه‌كاندا ده‌ستی پێكردووه، جۆرێك له لێكتێگه‌یشتن هه‌یه دۆخه‌كه نه‌گاته‌وه بنبه‌ست و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به قه‌یرانی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان بهێنن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی ته‌قه‌دوم، كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی سووننه‌ی لایه، یەحیا محەمەدی گوتەبێژی پارتی تەقەدوم ئاشكرایكردووه، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرنەگرن لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە، ده‌شڵێت، بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ناکەن، چونکە گەورەترین هێزی سووننەن و خاوەنی 43 کورسین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە نیهال شه‌ممه‌ری له هاوپه‌یمانی عه‌زم رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌یرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌چاره‌سه‌ری كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه، هه‌وڵی سیاسی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانیش ده‌ستی پێكردووه، دیارترین كاندیدیش سالم عیساوییه، كه پشتیوانی زۆرینه‌ی سووننه و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه، بۆیه مانه‌وه‌ی پۆسته‌كه به به‌تاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی وڵات دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی شیعه‌كان، ئه‌حمه‌د مووسه‌وی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێیوایه، هۆكاری یه‌كلایینه‌بوونه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ش بۆ ناكۆكی سووننه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌گشت هێزیانه‌وه كار بۆ خێرا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیەیە و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه نایانه‌وێ چیتر پۆسته‌کە به به‌تاڵی بمێنێته‌وه.