لە سلێمانی بۆ ڕێگریی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لەدارستانەکان ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر
K24- هەولێر
به‌مه‌به‌ستی ڕێگریی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، قایمقامی سلێمانی هێزە ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێریت ڕێكاری پێویست بۆ دارستان و پاوا‌نی سلێمانی بگرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2024.4.24، ئاوات محه‌ممه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دارستان و پاوه‌ن، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی كۆ بووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، تاریق حه‌مه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوا‌نی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی رێگریی له مه‌ترسییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامداردا و بڕیاری داوه دارستانه‌كان بپارێزرێت.
گوتیشی: یه‌كێك له‌و ڕێكارانه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، ڕێگرییه له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێریی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه له ڕێكاره‌كان، لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌یه كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له‌كێشان له‌ناودارستانه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری ڕووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خەڵوزی نێرگه‌له‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوا‌نی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌لایه‌ن قایمقامی سلێمانییه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دارستان و پاوا‌نی سلێمانی و هیزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایقامیه‌ت ڕا‌سپێران، كه ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی دارستانه‌كان بگرنه‌به‌ر.