لە ویلایەتێکی ئەمەریکا ڕێگە بە مامۆستایان دەدرێت چەک هەڵبگرن

K24 - هەولێر

لە ویلایەتی تێنسی ئەمەریکا، ڕەشنووسی ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند کرا کە ڕێگە بە مامۆستایان دەدات لە قوتابخانەکاندا چەک هەڵبگرن.

لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تێنسی کە کۆمارییەکان تێیدا زۆرینەن، پڕۆژە یاساکە بە 68 دەنگی "بەڵێ" بەرانبەر بە 28 دەنگی "نەخێر" پەسەند کرا. بەمەش لە قوتابخانەکانی ئەو ویلایەتە، ڕێگە بە بە مامۆستایان دەرێت چەک هەڵبگرن.

لە ویلایەتی تێنسی پەلاماری چەکداری بۆ سەر قوتابخانەکان لە زیادبووندایە و بەو هۆیەوە تاکو ئێستا سەدان قوتابی و مامۆستا بوونەتە قوربانی.

لە 27ـی ئادار هێرشێکی چەکداری کرایە سەر قوتابخانەیەکی تایبەت لە شاری ناشڤیل لە ویلایەتی تێنسی، کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژران، کە سێ لە کوژراوەکان منداڵ بوون.

دوای ئەو ڕووداوە، ناکۆکی لەسەر پرسی دانانی یاسایەک کە ڕێگە بە کارمەندان و مامۆستایان دەدات چەکهەڵبگرن، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتەکە لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان دروست بوو.