شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشە لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی فیدراڵ جەختی لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هیچ کێشەیەک لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی فەرمانبەرانی رەوانەی بەغدا کردووە، سەرۆکوەزیران و لایەنەکانی دیکە عێراق جەختیان لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی مووچە لە عێراق ناوبراو روونی کردەوە، بەشێکی زۆر لە دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق لەکۆتایی مانگی نیسان مووچەکانیان وەردەگرن.