لە سلێمانی داواکراوێک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە

سلێمانی
سلێمانی

K24 - سلێمانی

لە سلێمانی داواکراوێک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، لە ئاکامدا سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک برینداربوون. 

هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 12:45 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-04-2024، لە گەڕەکی "سلێمانیی تازە" داواکراوێک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، لە ئاکامدا سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک برینداربوون. 

کوردستان24 بۆ زانینی زانیاریی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە پەیوەندیی بە گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو.

تاوەکو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.