یونیسێف: ساڵانه 4 ملیۆن كچ و ئافره‌ت له جیهان ڕووبه‌ڕووی خه‌ته‌نه‌كردن و شێواندنی ئه‌ندامی مێیینه ده‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 230 ملیۆن كچ و ئافره‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان خه‌ته‌نه كراون یانیش ئه‌ندامی مێیینه‌یان شێوێندراوه، كه زۆربه‌یان له كیشوه‌ری ئه‌فریقانه و عێراقیش له پله‌ی 25ـه‌مینی ڕیزبه‌ندیی جیهانیدایه.
ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه، تاكوو ئێسته زیاتر له 230 ملیۆن كچ و ئافره‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا خه‌ته‌نه كراون و ئه‌ندامی مێیینه‌یان شێوێندراوه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردووا 15% زیادی كردووه و له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا 30 ملیۆن كچ خه‌ته‌نه كراون.
ڕاپۆرته‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه زۆربه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كان له كیشوه‌ری ئه‌فریقایه كه 144 ملیۆن كچ و ئافره‌ت خه‌ته‌نه كراون و ئه‌ندامی مێیینه‌یان شێوێندراوه، دوای ئه‌ویش كیشوه‌ری ئاسیا دێت كه 80 ملیۆن حاڵه‌ت ده‌گرێته‌وه و زیاتر له 6 ملیۆنیش ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی یونیسێف عێراق له ڕیزبه‌ندی 25ـه‌مینی وڵاتی جیهان و حه‌وته‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه له ڕووی ڕێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان و شێواندنی ئه‌ندامی مێیینه‌ی ئافره‌تان. سۆماڵ، جیبۆتی، میسر، سوودان، مۆریتانیا و یەمەن له پله‌ی یه‌ك تاكوو 6ـی وڵاتانی عه‌ره‌بی دێن له ڕێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان.
ئه‌م ڕاپۆرته باسی له‌وه‌یش كردووه، ساڵانه چوار ملیۆن كچ و ئافره‌ت ڕووبه‌ڕووی خه‌ته‌نه‌كردن و شێواندنی ئه‌ندامی مێییه‌نه ده‌بنه‌وه، كه دوو ملیۆنیان ته‌مه‌نیان كه‌متر له پێنج ساڵه و ئه‌وانی دیكه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 49 ساڵیدایه.
ڕۆژی 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ڕۆژنامه‌ی گاردیان "The Guardian"ـی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له كینیا تا ئێسته دابونه‌ریتێكی زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته و له لایه‌ن زۆرینه‌ی خێزان و پیاوانیشه‌وه پشتگیری له مانه‌وه‌ی ده‌كرێت و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن و دژ به هه‌ر كه‌سێكیش ده‌وستنه‌وه، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌ریته ببێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پۆلیسی كانتۆنی ئیلیگۆ ماراكوێت له كینیا ژماره‌یه‌ك كچیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك رزگار كردبوو و بۆ بنكه‌ی پۆلیسی كانتۆنه‌كه گواستبوویانه‌وه، كه خه‌ریك بووه به‌زۆر خه‌ته‌نه بكرێن.
گاردیان ڕوونی كردبووه‌وه، پاشان ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه‌ی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێكیان به ناوی مۆشۆت پۆما قۆڵبه‌ست كردووه، كه سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی كچه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌كه كردبوو. گاردیان گوتبووی، دوای ئه‌وه‌ی مۆشت پۆما قۆڵبه‌ست كرا، له لایه‌ن گه‌نجه‌كانه‌وه به‌ردباران كرا تاوه‌كوو مردووه و دواتریش به‌هۆی تووڕه‌ییه زۆره‌كه‌یانه‌وه، ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه.
ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، ئه‌و كچانه‌ی ڕزگار كرابوون ئه‌ندامی مێیینه‌یان شێوێندرا بوو و جارێكی دیكه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كرابوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان باسی له‌وه كردبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له كینیا به یاسا قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام نه‌ریتی ئه‌و وڵاته هێشتا به‌سه‌ر یاسادا زاڵه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته په‌یڕه‌و ده‌كرێت.