هێژا عه‌بدولواحید: لیژنه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی پۆنده‌كانی دهۆك پێك هێنراوه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار، زیانێكی زۆر به‌ر پۆند و به‌نداوه‌كانی سنووری دهۆك كه‌وتووه؛ ده‌شڵێت، له لایه‌ن پارێزگاری دهۆكه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی پۆنده‌كان پێك هێنراوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی نیسانی 2024) هێژا عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ئاداری ئه‌م ساڵ، زیانێكی زۆر به‌ر پۆند و به‌نداوه‌كانی سنووری دهۆك كه‌وتووه و له لایه‌ن عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆكه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 51 پۆند له سنووره‌كانی دهۆك له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كراون و به‌هۆی لافاوه‌وه زیانی جۆراوجۆریان پێ گه‌یشتووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌موو پۆنده‌كان ئه‌وانه‌ی ته‌واو بوونه و ئه‌وانه‌یشی ته‌واو نه‌بوونه، زیانیان پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام له لایه‌ن لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌وه خه‌مڵاندنیان بۆ كراوه و بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دراوه.
هێژا عه‌بدولواحید باسی له‌وه‌ش كرد، لیژنه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ناوچه جیاوازه‌كان ده‌كات و پۆنده‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كان ده‌كات.
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
ڕۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان دەیکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.
پاشان ڕۆژی (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مەنسور بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دهۆك و زاخۆ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی لافاوه‌وه دروست بوونه. گوتیشی: ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له پاشماوه‌كانی لافاو پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه وته‌یه‌كی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن نه‌ك ئاغا و كوێخا. گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.