تێن هاگ: سووكایەتی زۆر بە راشفۆرد كراوە
مانچێسته‌ر یونایتد له گه‌ڕی 35ـی پرێمه‌رلیگ له ئۆڵدترافۆرد میوانداری بێرنلی ده‌كات، تێن هاگ راهێنەری شەیتانە سوورەكان پێیوایە راشفۆرد سوكایەتی زۆری پێكراوە.
مانچێستەر یونایتد ئێوارەی سبەی شەممە لە كاتژمێر 17:00 رووبەڕووی یانەی بێرنلی دەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە من یوو به كۆكردنه‌وه‌ی 53 خاڵ خانه‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه، بێرنلیش 23ـی خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆزده‌م دێت و شه‌ڕی مانه‌وه له پرێمه‌رلیگ ده‌كات.
له‌م یارییه جارێكی دیكه لوك شا‌و و لیساندرۆ مارتینیز و ئانتۆنی مارسیال به‌هۆی پێكان داده‌بڕێن، به‌ڵام مه‌یسن ماون ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌شداریی له یارییه‌كه ده‌كات، راهێنەری مان یونایتدیش دەڵێت: دڵخۆشم بە گەڕانەوە یاریزانە پێكراوەكانم.
تین هاگ: راشفۆرد سوكایەتی پێكراوە
تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی سبەی بەرامبەر بێرنیلی رایگەیاند راشفۆرد پێویستی به پشتگیریی زیاترە، چونكە له‌و چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی سوكایه‌تی زۆری پێكرا و زۆر دژایه‌تی كرا.
تێن هاگ دەشڵێت: ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌موومان ده‌زانین توانای راشفۆرد چه‌نده و ده‌توانێت چی بكات، پێویسته پشتگیری بكه‌ین و هه‌مووان پێكه‌وه دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بوه‌ستینه‌وه كه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، وه‌رزی رابردوو زۆر نایاب بوو ئێستاش ده‌كرێت ئاستی راسته‌قینه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
تێن هاگ هێمای بۆ ئەوەش كرد كە مه‌یسن ماو‌نت دۆخی زۆر باشه و به‌شداری راهێنانه‌كانی كردووه له‌و یارییه‌ش له لیستی یاریزانه‌كان ده‌بێت، دەشڵێت: لوك شا‌و و مارسیال و مارتینیز راهێنان ده‌كه‌ن، ره‌نگه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بۆ یارییكردن بگه‌ڕێنه‌وه.
مان یونایتد له دواین شازده یاریی به‌رامبه‌ر بێرنلی له پرێمه‌رلیگ ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاوه، ئه‌وه‌ش ریكۆردێكی مێژووییه به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگ، مان یونایتد له دواین چوار بردنه‌وه‌ی له ئۆڵدترافۆرد به‌رامبه‌ر بێرنلی سێ گۆڵی له هه‌ر یارییه‌كیان تۆمار كردووه، بێرنلی كه وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ڤێنسێنت كۆمپه‌نی بوونه پاڵه‌وانی چامپیۆنشیپ و سه‌ركه‌وتنه پرێمه‌رلیگ له‌م وه‌رزه ته‌نیا پێنج سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و نزیكه له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه چامپیۆنشیپ، مان یونایتد هیچ كات له یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی چامپیۆنشیپ نه‌دۆڕاوه له دواین سی و یه‌ك یاریی 24 یاریی لێ بردوونه‌ته‌وه