محەممەد حه‌سه‌ن: هێشهكهی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر تیرۆریستییه
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر تیرۆریستییه؛ ده‌شڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024) محەممەد حه‌سه‌ن، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بە لێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر کردەیەکی تیرۆریستییه و مەبەستیان لێدانه له سه‌روه‌ریی و وزه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
محەممەد حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێرشه له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌كه و ئامانجیانه ژێرخانی ئابووریی و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن.
ناوبراو به پێویستیشی زانی هه‌ماهه‌نگی و پلانێكی باشتر له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له هێرشی تیرۆریستی له‌م شێوه‌یه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌بێت.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لە ڕێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.