له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ فائق زێدان و قاسم ئه‌عره‌جی كۆبووه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و ڕاوێژكارى ئاسايشى نهتهوهييى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی نیسانی 2024) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسیی و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا باسيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كرد و جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نهتهوهييى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاووتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات.
ئێواره‌ی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و پاشان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی كۆبووه‌وه.