عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: لیوا هاوبه‌شه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌كار ده‌بن
K24- هەولێر:
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌و ڕاستییه گه‌یشتوون، ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ناچێت؛ ده‌شڵێت، بوونی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هێزێكی مه‌عنه‌وی به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024) عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق, تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی داعش له چه‌ندان ناوچه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان تێدایه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه به پێویست زانرا دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه پێك بهێنرێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له لیواكان تایبه‌ته به پێشمه‌رگه و به‌شداری مه‌شقه‌كانیان كرد و مه‌شقه‌كانیان ته‌واو كردووه و هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌و شوێنانه جێگیر ده‌كرێن كه بۆیان دانراوه و مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
ناوبراو گوتیشی، بوون و بڵاوكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و لیوا تایبه‌ته له ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و ناوچه‌كانی دیكه كه بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، له ڕووی مه‌عنه‌وییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرنگه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، بابه‌ته ئیدارییه‌كانی هه‌ر دوو لیوا هاوبه‌شه‌کە ته‌واو بووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فەرماندەی یەک لە لیواکان عه‌ره‌ب بێت، جێگره‌كه‌ی كورد ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌و ڕاستییه گه‌یشتوون، ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ناچێت و مه‌ترسییه‌كانی كه‌م نابێته‌وه.