به‌ختیار مام شێخ: ڕه‌وانه‌كردنی كۆچبه‌ران له به‌ریتانیاوه بۆ ڕواندا ماوه‌ی 10 هه‌فته ده‌خایه‌نێت
K24 – هەولێر:
دوای دژایەتیکردنێکی زۆری پلانی حکوومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی داواکارانی پەنابەری بۆ ڕواندا، دواجار پلانەکە سەری گرت و یەکەم داواکاری پەنابەری لەو وڵاتە نێردرایە ڕواندا؛ هاوكات ئەندامی شارەوانی شاهانەی کنزنگتن و چێلسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و یاسایه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ته‌ممووزی ساڵی ڕابردووه‌وه به قاچاخ چوونه‌ته به‌ریتانیا.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 1ـی ئایاری 2024) به‌ختیار مام شێخ، ئەندامی شارەوانی شاهانەی کنزنگتن و چێلسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له سه‌ره‌تاوه دیزاین كراوه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له نۆكه‌ندی ئینگلیزییه‌وه له فه‌ره‌نساوه به به‌له‌م ده‌په‌ڕنه‌وه به‌ری ئینگلیزی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له پیاو و ئافره‌تان سه‌ڵتن.
به‌ختیار مام شێخ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌م یاسایه له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو و دواتر كرا به یاسا، بڕیاریش وایه له ماوه‌ی 9 بۆ 10 هه‌فته به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش، ئه‌وانه‌ی خۆبه‌خشانه ده‌چنه ڕواندا، بڕی 5 بۆ 10 هه‌زار پاوه‌نی ئینگلیزی وه‌رده‌گرن.
به‌ختیار مام شێخ هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌و یاسایه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له 1ـی ته‌ممووزی 2023ـوه له نۆكه‌ندی ئینگلیزییه‌وه به به‌له‌م په‌ڕیونه‌ته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به‌و ڕێگه‌یه چوونه‌ته به‌ریتانیا ته‌نیا ڕێژه‌ی 3%ـی كۆچبه‌رانن.
لە 29ـی نیسانی ئەمساڵ یەکەم کۆچبەری نایاسایی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لەلایەن حکوومەتی بەریتانیاوە نێردرایە رواندا کە داواکارییەکی بۆ وەرگرتنی پەنابەری لەلایەن لەندەنەوە رەتکرایەوە.
بەگوێرەی پلانەکە هەر کۆچبەرێک داواکارییەکەی بۆ پەنابەری لە بەریتانیا رەتکرابێتەوە و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بنێردرێتە رواندا، وەک هاوکارییەکی دارایی حکوومەتی بەریتانیا سێ هەزار پاوەند بەو کەسە دەدات.
پلانی حکوومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی داواکارانی پەنابەری لەو وڵاتە لە 14ـی نیسانی 2022 راگەیاندرا و لە 22ـی نیسانی ئەمساڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسندی کرد، بەگوێرەی ئەو پلانە هەر کۆچبەرێک لە یەکی کانوونی دووەمی ئەو ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتبێتە بەریتانیا رەوانەی رواندا دەکرێت و لەو وڵاتە دەمێنێتەوە تا حکوومەتی بەریتانیا وەڵامی داواکارییەکی بۆ پەنابەری دەداتەوە.
حکوومەتی بەریتانیا ئامادەکاری کردووە لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوو پڕۆسەی ناردنی زۆرەملێی داواکارانی پەنابەری بۆ رواندا دەستپێبکات و مەزندەی کردووە ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار و 700 کەس بنێردرێنە ئەو وڵاتە.
ئامانجی حکوومەتی بەریتانیا لە پلانی رواندا کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکانە، ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لەڕێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا 29 هەزار و 437 کۆچبەری نایاساییە، لە کاتێکدا ساڵی 2022 45 هەزار و 755 کۆچبەری نایاسایی لەڕیگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، واتا گەیشتنی کۆچبەرە نایاساییەکان لەڕێگەی بەلەمەوە بۆ بەریتانیا لە ماوەی ساڵێکدا لە ٪64 کەمیکردووە، هەروەها لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ تەنیا شەش هەزار و 265 کۆچبەری نایاسایی لەڕێگەی بەلەمەوە گەیشتووتەنە بەریتانیا.
بەرانبەر ئەو رێککەوتنەی لەندەن لەگەڵ کەگالی واژۆی کردووە، لە نیسانی 2022 تا کۆتایی ساڵی 2023 حکوومەتی بەریتانیا نزیکەی 240 ملیۆن پاوەندی داوەتە رواندا.
نووسینگەی وردبینی نیشتمانی بەریتانیا مەزندەی دەکات لە ماوەی پێنج ساڵدا داهاتوو بڕی ئەو پارەیە دەگاتە 370 ملیۆن پاوەند.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەو نووسینگەیە بۆ هەر کۆچبەرێک دەنێردرێتە رواندا، بەریتانیا 150 هەزار پاوەند بەو وڵاتە دەدات.