ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە دەکات

دانی سیبایۆس و لوکا مۆدریچ
دانی سیبایۆس و لوکا مۆدریچ

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە هەفتەکانی داهاتوو وردەکارییەکەی رادەگەیەندرێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دانی سیبایۆس ئەستێرەی یانەکەی دراوسێی واژۆبکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە رۆخیبلانکۆس ویستوویەتی ئەو کاتەی سیبایۆس لە بیتس بووە پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام ریاڵ مەدرید رێگربووە.

کارگێڕی یانەی ئاتلێتکۆ مەدرید پەیوەندییان بە باوکی یاریزانەکەوە کردووە بۆئەوەی سیبایۆس ببەنە یانەکەیانەوە، ئەویش پێی گوتوون، کە ئەوان بە داواکارییەکە رازین بەڵام گرێبەستیان لەگەك ریاڵ مەدرید هەیە.

راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، کە سیبایۆس-یش بە داواکارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رازیە و دەیەوێت بچێتە ئەو یانەیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای ریاڵ مەدریدە و یاریزانەکە گرێبەستی بۆ دووساڵ نوێکردووەتەوە.

بەهۆی کەمی یارییکردنی دانی سیبایۆس، دەیەوێت یانەکەی پایتەخت بەجێبهێڵێت و حەزدەکات لەژێر دەستی سیمیۆنی راهێنەر تواناکانی دەربخات و درێژە بە یارییکردن بدات.

دانی سیبایۆس وەرزی 2017/2018 بە بڕی 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ بیتسەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، لە وەرزی 2019/2020 بە شێوەی خواستن چووە ئارسێناڵی ئینگلیزی و وەرزی 2020/2021 گەڕایەوە مێرێنگی.