بن غه‌فیر بۆ ناتانیاهۆ: به‌په‌له هێرش بكه سه‌ر ره‌فه‌ح
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/May-2024/171492112476867876768678.jpg)
K24 – هەولێر:
فشاره نێوده‌وڵه‌تیی و ناوه‌خۆییه‌كان بۆسه‌ر بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تاكو هێرش نه‌كاته سه‌ر ره‌فه‌ح له رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان، له‌به‌رامبه‌ردا ئیتمار بن غه‌فیر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل داوایه‌ك له بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئێستا هێرش بكه سه‌ر ره‌فه‌ح".
بن غه‌فیر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشمان نه‌كرده سه‌ر غه‌ززه، رووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر روویاندا و هێرشێكی خێرا كرایه سه‌ر ئیسرائیل.
بن غه‌فیر به ناتانیاهۆ ده‌ڵێت، ئێستا به په‌له هێرش بكه سه‌ر ره‌فه‌ح.
قسه‌كانی ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر ناتانیاهۆ رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل ملكه‌چی داواكارییه‌كانی حه‌ماس نابێت، كه داوای راگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌كات. گوتیشی : "رازی بوون به مه‌رجه‌كانی حه‌ماس، رازیبوونه به مانه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌سه‌ڵات".
بن غه‌فیر باسی له‌وه‌شكرد، گوێگرتن له داواكارییه‌كانی حه‌ماس، رێگه بۆ دووباره دروستبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئیسرائیل خۆش ده‌كات.
پێشتریش زیاتر لە 600 دایک و باوکی سەربازانی ئیسرائیل، ئەوانەی لە شەڕی غەززەدان، نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری بەرگری، یوئاڤ گالانت و سەرۆکی ئەرکانی سوپا هێرتزی هالیڤی کردووە و داوایان کردووە سوپا هێرش نەکاتە سەر شاری ڕەفەح.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ـی ئیسرائیلی، ئەو نامەیە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی جەنگ کراوه، بەتایبەت "بێنی گانتز و گادی ئایزنکوت".
لە نامەکەدا هاتووە، "بەگوێرەی بڵاوکراوە مێدیاییەکان و شارەزایان، چوونە ناو ڕەفەح، تەڵەیە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان".