زیرەک کەمال: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت
K24 - هەولێر
زیرەک کەمال ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران بۆ کوردستان24 گوتی: سەردانەکە هەم بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران کاریگەریی دەبێت، هەم کاریگەریشی لە سەر چارەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
زیرەک کەمال گوتیشی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەو پێیەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بزاقی ڕزگاریخوازی کوردستان، هەر بۆیە هەردوولا بە دڵنیاییەوە بە ڕەچاوکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتی، ئەرک و مافی وڵاتانی دراوسێ لەبەرچاو دەگرن و کاریگەریی ئێران و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بە ئاراستەی سەقامگیریی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەبێت بۆ ئەوەی مافەکانی دراوسێیەتی پارێزراو بێت.
هەروەها ئاماژەی دا، بە بڕاوی من ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگەریی خۆی دەبێت و پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران زیاتر پێش دەکەون و دەچێتە قۆناغێکی دیکە؛ چونکە هەرێمی کوردستان بەردەوام پابەندی مافی دراوسێتییە و کارێک ناکات پێچەوانەی ئەو مافە دەستووریانە بێت کە لە دەستووری هەمیشەیی عێراق دیاری کراون، هەربۆیە ئەم سەردانەی کاریگەرییەکی باشی لە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش دەبێت بۆ چارە کردنی پرسەکان ناکۆکەکان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە بەرەو تاران بەڕێ کەوتن و بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکەم دیداری لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بوو، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی لهسهر بنهماى دراوسێيهتيى و بهرژهوهنديى هاوبهش و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و پهيوهنديى ئابوورى، جهختیان له پەرەپێدانی پهيوهندييهكانى ئێران لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان کردوەتەوە.
هەروەها داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى بهردهواميى ههماههنگى و هاريكاريى هاوبهشى كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه.