نێچیرڤان بارزانی و جه‌نه‌راڵ حوسێن سه‌لامی لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد؛ هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له هه‌رلايه‌كه‌وه بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. له‌م باره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێرـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێ بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.