هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە هاوئاهەنگیی دەکەن

پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە رووبەرووبوونەوەی پرۆپاگەندە
پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە رووبەرووبوونەوەی پرۆپاگەندە

K24 – هەولێر

هێزەکانی هاوپایمانان و پێشمەرگە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە، هاوئاهەنگیی دەکەن و زانیاریی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە(7 ی ئایاری 2024)، هێزەکانی هاوپایمانان و پێشمەرگە بە هاوبەشی زانیاریی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتیمانی وەزارەتەکە، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، زانیارییان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی  پڕۆپاگەندە ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لیوا عوسمان محەمەد لە وەزارەتی پێشمەرگە، کاپتن یانس، ڕاوێژکار لە سوپای ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، زانیاریی وردیان لەبارەی پڕۆپاگەندە و مەترسییەکان و شیوازی ڕووبەڕووبوونەوەی، بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دا.