بۆ دەرمانی کوالێت بەرز و سەلامەت، ڕاهێنان بە دەرمانسازان دەکرێت

دەرمانسازانی بەرێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان
دەرمانسازانی بەرێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان

K24- هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابینکردنی دەرمانی سەلامەت، کاریگەر و کوالێت بەرز بۆ هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە(8ی ئایاری 2024)، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی دەرمان، بۆ بەردەستخستنی بەرهەمە دەرمانسازیی و پزیشکییەکان، لەجۆری بەرهەمی سەلامەت، کاریگەر و کوالێتی بەرز بۆ هاووڵاتیان، لە خولێکی زانستیی ڕاهێنان بە دەرمانسازانی بەرێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، ئامانج لەم ڕاهێنانە بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانستی و هونەریی دەرمانسازانە لەسەر تۆمارکردنی بەرهەمە دەرمانسازییەکان و پزیشکییەکان بەپێی ستاندارد و پێوەرە زانستییەکان، لەگەڵ ئەوەش دەرمانسازان ئاشنا دەکرێن بە چۆنییەتی پشکنین و تەکنیکەکانی و دەستەبەرکردنی بەرهەمی دەرمانیی و پزیشکیی سەلامەت، کوالێتی بەرز بەپێی ستانداردەکان بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.