دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی  یاداشتی کاری هاوبەش نوێ دەکەنەوە

دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێکخراوی MAIN ی نەرویجی  یاداشتی کاری هاوبەش نوێ دەکەنەوە
دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێکخراوی MAIN ی نەرویجی یاداشتی کاری هاوبەش نوێ دەکەنەوە

K24- هەولێر

 ڕێکخراوی MAIN ی نەرویج  لە پرۆژە هاوبەشەکانی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی،  پێشووتر 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی، پێشکەش بە دامەزراوەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر یاداشتنامەی کاری هاوبەشیان نوێ کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ گایەر فێڵد، بەڕێوەبەری چالاکیی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی لە هەولێر، بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاداشتنامەی کاری هاوبەشیان نوێ کردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، پێشووتر لە پرۆژە هاوبەشەکان، زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار، بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، پێشکەش بە دام و دەزگاکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، پێشتر هاوئاهەنگیمان لەگەڵ ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی هەبووە و نوێمان کردۆتەوە، هەر لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەو ڕێکخراوە بایی 100 ملیۆن دۆلار پێداویستی پزیشکی و دەرمانی بۆ دامەزراوەکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان دابین کردووە.